سەلەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا بیسترا، وەزیری ناوخۆی توركیا دەڵێت كوژراو و بریندار هەیە.
بەگوێرەی زانیاریی میدیاكانی توركیا تەقینەوەكە لە بەردەم دامەزراوەی پیشەسازیی فڕۆكەوانی توركیا لە ئەنقەرە كەوتۆتەوە.
میدیاكانی توركیا ئاماژەیان بەوەشداوە كە سەرتا چەند چەكدارێك هێرشیان كردۆتە سەر دامەزراوەكە و دواتریش یەكێك لە چەكدارەكان خۆی تەقاندۆتەوە.
وەزیری ناوخۆی توركیا لەبارەی تەقینەوەكە رایگەیاند كە هێرشێكی تیرۆریستی بووە.
ئاماژەی بەوەش دا كە لە ئەنجامی تەقینەوەكە كوژراو و بریندار كەوتۆتەوە و هێزە ئەمنی و تیمە تەندروستییەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە.
ڤیدیۆ.. ساتی كەوتنەوەی تەقینەوەكە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.