له كۆتا ڕۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خوولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان لیستی190ی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌وره‌ترین كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ری له هه‌ولێر رێكده‌خات.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ی10ی2024، لە یاریگه‌ی نێودەوڵەتیی فەرەنسۆ هەریری لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان گەورەترین کەرنەڤاڵی جەماوەری به به‌شداری ده‌یان هه‌زار كه‌س ساز بكات.
ئه‌مه دوایین كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ری پارتی ده‌بێت و كۆتا په‌یامی خۆشی پێشكه‌ش به هاووڵاتییان و ده‌نگده‌رانی كوردستان ده‌كات و سه‌رجه‌م كاندیدانی هه‌ولێریش كه64 كاندیدن جارێكی دیكه به جه‌ماوه‌ر ده‌ناسێندرێنه‌وه.
رۆژی هه‌ینی 18ی مانگ ده‌نگدانی تایبه‌ت و رۆژی یه‌كشه‌ممه 20ی مانگ رۆژی هه‌ڵبژاردنی گشتییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.