شارەزایەكی كەشوهەوا رایدەگەیەنێت كە سەرمایەكی وشك بەڕێوەیە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دۆخێكی ناسەقامگیری كەشوهەوا سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
هەڤاڵ سدیق گالۆزی شارەزای كەشوهەوا رایگەیاند: لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەدیاریکراوی لە ڕۆژی شەممەوە کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی كوردستان و عێراق گۆڕانکاری گەورەی بەسەردادێت بەهۆی هاتنی بارسته هەوایەکی ساردی جەمسەری لە تورکیا و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا.
راشیگەیاند: بەهۆی ئەم شەپۆڵەوە پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان 5 تا 9 پلە دادەبەزێت، لە ناوچە شاخاوییەكان بۆ خوار 10 پلەش دادەبەزێت.
هەروەها رایگەیاند: کاریگەری ئەم بارسته ساردە هەتا هەفتەیەک لە ناوچەکەمان دەمینێتەوە، جگە لەوەش لە ناوچە شاخاوییە زۆر بەرزە سنوورییەکان ئەگەری بەفربارین هەیە .
شارەزاكەی كەشوهەوا ئاماژەی بەوەش دا كە پێشبینی دەكرێت لەم هەفتەیەشدا لە رۆژی چوارشەممەوە كەشێكی ناسەقامگیر ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر و دهۆك و زاخۆ بگرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.