کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا و سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت بەشداریی لە کۆنفڕانسی ئەتلانتیک کاونسڵ لە ئەستەمبۆڵ كرد و وتارێکی لەبارەی کەرتی کارەبا و سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد.
كەمال محەمەد لە وتارەکەیدا باسی سیاسەتی حکوومەتی هەرێم لە هەردوو کەرتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان کرد، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم داوای لە حکوومەتی ئەمریکا کرد ڕۆڵێکی کارا بگێرێ بۆ ئەوەی حکوومەتی فیدراڵی عیراق دووبارە لە ڕێگای بۆڕی عێراق- تورکیا دەست بە هەناردنی نەوتی هەرێم بکاتەوە.
هەر لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا، كەمال محەمەد لەگەڵ ئەلپەرسلان بەیراکتار وەزیری وزەی تورکیا کۆبووەوە، رۆژی دواتریش لەگەڵ جێفری پايت یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری وزە کۆ بووەوە.
دواتریش وەزیری کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ خاتوو بێریس ئەکینجی بریکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کۆ بووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.