ئەمڕۆ یەكشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئەندریا ناسی باڵیۆزی نەمسا (ئۆستریا) لە عێراق کرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا، هەردوولا بیروڕا لەبارەی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و نەمسا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ئاڵۆگۆڕ کرد.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر سەر دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆكی حكوومەت و باڵیۆزی نەمسا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی سەقامگیریی و ئاشتی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.