Erbil 6°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 08:38

ده‌یه‌مین خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی حازم كورده‌ درایه‌ قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كانی په‌روه‌رده‌ی رواندز

کوردستان TV
100%

بۆ ساڵی ده‌یه‌مین له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌مساڵیش خه‌ڵاتی  (حازم كورده‌) خاوه‌نی هه‌وارگه‌ی شنگلبانه‌ی گه‌شتیاریی درایه‌ قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كانی په‌روه‌رده‌ی رواندز.
 له‌ هۆڵی شنگلبانه‌ به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی و حزبی و كونسوڵی وڵاتی كوریای باشوو به‌ لیی، و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كان و كه‌س و كاری قوتابییان و ئاماده‌بووان ده‌یه‌مین مه‌ڕاسیمی خه‌ڵاتكردنی قوتابییه‌ پێشه‌نگه‌كانی په‌روه‌رده‌ی رواندز خه‌ڵاتكران.

دوای وه‌ستان بۆ گیان شه‌هیدان و ماڕشی ئه‌ی ڕه‌قیب، له‌ وته‌یه‌كدا  حازم كورده‌ ، باسی له‌ گرنگی و هاندانی قوتابییان كردو دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی به‌ سه‌ركه‌وتنی ئه‌وان، هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز حازم كورده‌، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به‌ قوتابییاندا" هه‌ر قوتابییه‌كی رواندز له‌ پۆلی 12 ی ئاماده‌یی یه‌كه‌م سه‌ر كوردستان بێت ئۆتۆمبێلێكی به‌دیاری پێده‌دات". 
دواتر  لیی، كونسوڵی كوریا، دڵخۆشی ده‌ربڕی به‌وه‌ی له‌و مه‌ڕاسیمه‌ به‌شداره‌و ئه‌و كاره‌ی كاك حازمی به‌ گرنگ و پڕبایه‌خ وه‌سف كرد.
دواتر ئه‌حمه‌د قادر قائیقامی راوندز، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و ده‌ستخۆشی له‌ حازم كورده‌ كرد كه‌وا ساڵانه‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ پێشكه‌شی قوتابیان ده‌كات".
دواتر ئه‌و قوتابییانه‌ رێزلێنان و دیاری تایبه‌تی كاك حازم كورده‌یان پێشكه‌شكرا له‌ لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه‌
قوتابییانی پۆلی 12 ئاماده‌یی له‌ به‌شی زانستی پێكدێن بریتی بوون له‌
1- شاكار موخلیس غه‌فوور پله‌ی یه‌كه‌م
2- بوشرا موسلیم عه‌بدوڵڵا پله‌ی دووه‌م
3- یادی مسته‌فا قادر پله‌ی سێیه‌م
قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كانی پۆلی 12 به‌شی وێژه‌یی پێكهاتبوون له‌
1- كاژیان كه‌مال عه‌بدولقادر
2- مروان تاهر حه‌مه‌د
3- هۆزان عه‌بدوڵڵا سه‌لام
قوتابییانی پۆلی نۆیه‌میش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌بوون
1- نمه‌ نه‌وزاد جه‌لال
2- رابیعه‌ له‌تیف عدبدوڵڵا
3- سروش هونه‌ر عه‌زیز
له‌گه‌ڵ قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كانی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی رواندز دوو قوتابی بوون به‌ناوی
1- په‌یام رزگار ئه‌حمه‌د یه‌كه‌می قۆناغی پێنجه‌م به‌شی شێوه‌كاری
2- عه‌لی عومه‌ر عه‌لی یه‌كه‌می قۆناغی پێنجه‌م به‌شی میوزیك
هه‌ر له‌و مه‌ڕاسیمه‌ گرووپی میوزیكی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی رواندزیش به‌ چه‌ند سرود و گۆرانییه‌ك به‌شداربوون و خه‌ڵاتی تایبه‌تی كاك حازم كورده‌یان پێدرا .
وه‌ك رێزێك بۆ خزمه‌ت و كاره‌كانی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی رواندزو مامۆستا هێمن ئیبراهیم ، تابلۆی رێزلێنان و وه‌فایان پێشكه‌شی به‌ڕێز كاك حازم كورده‌ كرد.
به‌ گرتنی وێنه‌ی یادگاری له‌ گه‌ڵ قوتابییان كۆتایی به‌ مه‌ڕاسیمی ده‌یه‌مین ساڵه‌ی خه‌ڵاتكردنی قوتابییه‌ پێشه‌نگه‌كانی په‌روه‌رده‌ی رواندز هات له‌ لایه‌ن كاك حازم كورده‌وه‌، دایكان و باوكان و كه‌س و كاری قوتابییان سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆیان بۆ به‌ڕێز كاك حازم كورده‌ ده‌ڕبری بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی پێشكه‌شی قوتابییان ده‌كات ساڵانه‌ جگه‌ له‌ خه‌ڵاتكردن، هاوكاری كه‌رتی په‌روه‌رده‌یه‌ له‌شاری رواندز.

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.