له شاری زاخۆ مه‌نسور بارزانی فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرانی مه‌دالیای بارزانی كۆبووه.
لهكۆبوونوهكهدا مه‌نسور بارزانی سڵاوی تایبه‌تیی سه‌رۆك بارزانی گه‌یانده ئاماده‌بووان و رایگه‌یاند، هیچ كات ماندووبوون و خزمه‌تكردنی هه‌ڵگرانی مه‌دالیای بارزانی له‌بیر ناكه‌ین و هه‌وره‌ها سوپاسی گه‌رمی ئه‌و ماندووبوون و خزمه‌ته‌ی ئه‌وانی كرد.
دواتر باسی له گرنگی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، پێویسته پێكه‌وه هانی كه‌س و كاریان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژی ده‌نگدان بچنه سه‌ر سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگیان به لیستی 190ی پارتی و كاندیه‌كانی بده‌ن.
لای خۆشیانه‌وه ئاماده‌بوان به‌ڵێنیان دوپاتكرده‌وه وه‌ك چۆن له سه‌رده‌می شۆڕشدا به دڵسۆزییه‌وه خه‌باتیان كرد، له 20ی ئۆكتۆبه‌ریشدا به هه‌مان رۆح و هه‌ناسه‌وه به‌شداری ده‌نگدان ده‌كه‌ن و ده‌نگیان به لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌ربژێرانی پارتی ده‌ده‌ن.
هاوكات هه‌ر له زاخۆ ، مه‌نسور بارزانی فەرماندەی لەشکری یەک و گوڵان سه‌ردانی ماڵی چوار كه‌س له هه‌ڵگرانی مه‌دالیای بارزانی كرد كه به هۆی نه‌خۆشییه‌وه نه‌یانتوانیبوو له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بن.
له به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یدا مه‌نسور بارزانی وێرای هیوای زوو چاكبونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه، ئاماده‌یی خۆی بۆ دابینكردنی هه‌ر جۆره پێویستیه‌ك له پێناو چاره‌سه‌ركردنیان ده‌ربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.