ئێواره‌ى ڕۆژی هه‌ينى، 2024/10/11 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سێس مۆلتن، ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له هه‌ولێر، ستايشى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكايان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا، كرد.
نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كورستانى بۆ پشتگيريى به‌رده‌وامى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى. لاى خۆيشيه‌وه كۆنگرێسمانى ميوان دووپاتى كرده‌وه كه كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا وه‌ك دۆستێك له پشتگيريكردنى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، چاكسازييه‌كانى وه‌زارەتى پێشمه‌رگه و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.