Erbil 25°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 03:28

بەم نزیکانە مۆنۆمێنتی شەهیدانی کوردستان دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى نۆژەنکردنەوەى، مۆنۆمێنتی شەهیدانى کوردستانی بەسەرکردەوە کە بڕیارە لەم نزیکانە بکرێتەوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا، سەرۆكی حكوومەت لە نزیکەوە لە چۆنیەتى کارەکانى نۆژەنکردنەوەکەی و پێداویستییەکانى کۆڵییەوە و بەشەکانى بەسەرکردەوە.

مۆنۆمێنتی شەهیدان کە کەوتۆتە بەرزاییەکانى شارەدێی كەسنەزان و وەک هێمایەک بۆ قوربانیدانى گەلەکەمان و بەرزڕاگرتنی یادى ئەنفال و شەهیدانى کورد و کوردستان دروستکراوە.

مۆنۆمێنتی شەهیدانى کوردستان پڕۆژەیەکى تەواونەکراو بوو و دواى چەندین ساڵ لەوەستانى کارکردن تێیدا، لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندیی درا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی (5 ملیار و 974 ملیۆن و 204 هەزار دینار) لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر بۆ تەواوکردن و نۆژەنکردنەوەى.

ئێستاش پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی مۆنۆمێنتی شەهیدانى کوردستان بە کۆتاهاتووە و بڕیارە لەم نزیکانە بەڕووی هاووڵاتییان و گەشتیاران بکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.