Erbil 21°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 13:01

بڕیار لەسەر دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی هێزەكانی یەكەی 70 درا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بڕیاری دا مووچەی خانەنشینی هێزەكانی یەكەی 70 دابەش بكرێت، بەو مەرجەی تا كۆتایی ئەمساڵ دۆسییەی خانەنشینەكانی ئەو یەكەیە رەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە بكرێت و وردبینییان تێدا بكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردەوە " گفتوگۆ و ڕێکەوتن لەنێوان وەزارەتی دارایی و نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە كرا، کە پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ دۆسییەی سەرجەم خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی لە وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت و دوای وردبینی و پەسەند کردنی دۆسیەکان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت".

بڵاویشی كردەوە: لەسەر بنەمای ئەم ڕێككەوتنە، بە بڕیاری ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری تەمویلی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 کرا.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەروەها بڵاویشی كردەوە كە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی خانەنشینی هێزەكانی یەكەی 70 دابەش دەکرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ چوارشەممە وەزارەتی دارایی راگەیەنراوێكی لەبارەی كێشەی مووچەی خانەنشینانی هێزەكانی یەكەی 70 بڵاو كردبووەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دابوو كە بەرپرسانی یەكەكە بەرپرسن لە دروستكردنی كێشە و دابەشنەكردنی مووچەكانیان، چونكە تا ئێستا هیچ دۆسیییەكی خانەنشینی ئەو یەكەیەیان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری نەناردووە و ئەمەش كێشەی لە وەزارەتی دارایی عێراق دروستكردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.