Erbil 15°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 09:45

سەرۆكی حكوومەت بۆ بەرپرسانی هەولێر: بەشێوەیەكی باشتر خزمەتی هاووڵاتییان بكەن

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانەی كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ بەرپرسانی كارگێری پارێزگای هەولێر، رایسپاردن بە شێوەیەکی باشتر و بەبێ هیچ جیاوازییەک خزمه‌تی هاووڵاتييان بكەن.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان سەردانی‌ ته‌لارى پارێزگای هەلێری کرد و له‌گه‌ڵ پارێزگار و جێگرانی پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كانى هه‌ولێر و سنوورى پارێزگا كۆبووه‌وه‌.

له‌ دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو کورتەیەکی له‌بارەی کار و چالاکی و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر خستەڕوو کە بە پاڵپشتى و پشتیوانيى ڕاستەوخۆى سەرۆکى حکوومەت جێبەجێ کراون.

پاشان سەرۆکی حکوومەت تیشکى خستە سەر گرنگیی پێگە و تایبمەندیی شاری هەولێر وەک پایتەختی هەرێمی کوردستان و پلانى حکوومەت بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بنياتنانى هەرێمى کوردستان بە گشتى و هەولێری پایتەخت بە تایبەتى.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای ده‌ستخۆشى له‌ پارێزگارى هەولێر و به‌رپرسانی يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كانى پارێزگا بۆ ڕاپه‌ڕاندنى كار و ئه‌ركه‌كانيان، جه‌ختى له به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا لە سنووری پارێزگای هەولێر کردەوە و ڕایسپاردن کە بە شێوەیەکی باشتر و بەبێ هیچ جیاوازییەک خزمه‌تی هاووڵاتييان بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.