Erbil 26°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 19:31

سەرۆكی حكوومەت و كونسوڵی میسڕ جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دوور لە تەزویر و ساختەكاری دەكەنەوە

100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆز مەحموود فارووق یووسف کونسوڵی نوێی میسر لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون، هەموو پشتیوانییەکی بۆ کونسولی میسر دووپاتکردەوە لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

کونسوڵی میسر خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پێشخستن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیشان دا، بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تەندروستی و خوێندن و گەشتوگوزاردا.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا و جەخت لە بەڕێوەچوونی پرۆسەکە دوور لە پێشێلکاری و تەزویر و ساختەکاری کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.