Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 11:12

هه‌شته‌مین خوولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی شه‌قام له‌ كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%

نیاز وایه‌ هه‌شته‌مین خوولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی شه‌قام له‌ كه‌ركوك به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك گروپی شانۆیی له‌ ڕێكه‌وتی 2/11/2024 به‌ڕێوه‌بچێت و بۆماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌رهێنه‌ر (نه‌ژاد نه‌جم) سه‌رۆكی فیستیڤاڵ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت"  فیستیڤاڵه‌كه‌ له‌ دوو به‌ش پێكدێت،به‌شی شانۆی شه‌قامی گه‌وره‌ كه‌ 13 نمایشی شانۆییه‌ و به‌شی شانۆی شه‌قامی منداڵان 7 نمایش له‌ خۆ ده‌گرێت ،چه‌ندین گروپی شانۆیی له‌چه‌ندین وڵات به‌شدار ده‌بن وه‌كو  له‌  ئێران،توركیا،سووریا،لوبنان،ئوردن،میسر،جه‌زائیر،تونس،ئیسپانیا،به‌لجیكا،فه‌ره‌نسا،ژاپۆن له‌گه‌ڵ چه‌ندین گروپی شانۆیی له‌ شاره‌كانی عێراق و كوردستان به‌شداری ,هه‌روه‌ها فیستیڤاڵه‌كه‌ ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فیستیڤاڵ ده‌ڵێت"  7 توێژینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی شانۆی شه‌قام له‌رێگه‌ی كتێبێكه‌وه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی  بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ چوار كتێبی تر كه‌ دوو دانه‌یان به‌ زمانی عه‌ره‌بی و دووه‌كه‌ی تر به‌ زمانی كوردی چاپ ده‌كرێت پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان ده‌كرێت هه‌رله‌میانی فیستیڤاڵ دا ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی  ناودار ئاماده‌ی فیستیڤاڵ ده‌بن و خه‌ڵات ده‌كرێن كه‌ بریتین له‌ : هونه‌رمه‌ندی دیاری كورد (موسته‌فا ئه‌حمه‌د) له‌ كوردستان، هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی دیاری عێراقی(جه‌بار جودی) و (سینان عه‌زاوی)،هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌د ریاز) له‌ وڵاتی میسر،خانمه‌ ئه‌كته‌ر(سه‌لما میسری) ئه‌كته‌ری دیاری زنجیره‌ درامای باب ئه‌لحاره‌ له‌ وڵاتی سوریا، هونه‌رمه‌ند (عه‌لی مه‌هدی) له‌ وڵاتی سودان ،له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (ڕه‌حیم نه‌ورۆزی) ئه‌كته‌ری دیاری نێو زنجیره‌ درامای یوزارسیف". 
له‌كۆتایی دا ده‌رهێنه‌ر و سه‌رۆكی فیستیڤاڵ (نه‌ژاد نه‌جم) ده‌ڵێت"  شه‌ش خه‌ڵاتی تر ئاده‌ كراون و پێشكه‌ش به‌ هونه‌رمه‌ندانی كورد كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌ هونه‌رمه‌ندان  (سه‌باح عه‌بدولره‌حمان-خه‌رمان هیرانی-محه‌مه‌د گه‌رمیانی-كاروان عه‌لی مه‌جۆل-دارا عزه‌دین-قه‌دری شێخۆ) هه‌روه‌ها بۆ براوه‌كانی فیستیڤاڵ  خه‌ڵاتی یه‌كه‌مه‌كان 10 خه‌ڵات دیاری كراوه‌ كه‌له‌ بڕێك پاره‌ پێكدێت وه‌ 7 خه‌ڵات بۆ به‌شی براوه‌كانی شانۆی شه‌قامی گه‌وره‌یه‌ و 3 خه‌ڵاتی بۆ به‌شی منداڵان".

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.