Erbil 26°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 01:18

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. خەلیل ئیسماعیل

100%

سەرۆك بارزانی بەهۆی كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر و زانای كورد د. خەلیل ئیسماعیل پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی دكتۆرە شوكریە رەسووڵی هاوسەری و سەرجەم كەسوكار و خانەوادە و مامۆستایانی زانكۆ كرد.

دەقی پەیامە سەرەخۆشییەكەی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. خەلیل ئیسماعیل:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئاكادیمی و زانای كورد پڕۆفیسۆر (د. خەلیل ئیسماعیل)ـم پێ گەیشت. پڕۆفیسۆر د. خەلیل ئیسماعیل كەسایەتییەكی نیشتیمانپەروەر بوو كە ژیانی خۆی بۆ خزمەتكردنی زانست و پێگەیاندنی سەدان قوتابی و زانستخوازی كوردستان تەرخان كرد و جێی دەستی لە خزمەتكردنی ناوەندە ئاكادیمیاكان و دەوڵەمەندكردنی كتێبخانەی زانستیی كوردستان دیارە و، لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.

سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی دكتۆرە (شوكریە ڕەسوڵ)ـی هاوسەری خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر د. خەلیل ئیسماعیل و خانەوادە و كەسوكاری و تەواوی ئاكادیمییەكانی كوردستان و مامۆستایانی زانكۆ دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموولایەك ببەخشێت.

مسعود بارزانی

9ی تشرینی یەكەمی 2024

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.