Erbil 20°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 01:20

سبەی پڕۆژە نایابەكەی سەیدسادق و پێنجوێن دەكرێتەوە

100%

لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، سبەی پێنجشەممە پرۆژەی بەرزەپردی کانیسپیکە لەسەر ڕێگای سەرەکی دووسایدی سەیدسادق - پێنجوێن بەڕووی شۆفێران دەکرێتەوە.

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن بڵاوی كردەوە: بڕیارە سبەی پێنجشەممە رێكەوتی 10/10/2024، لەلایەن دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی كوردستان، بەرزەپردی کانیسپیکە بەڕووی شۆفێران بکرێتەوە.

بەرزەپردی کانیسپیکە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن جێبەجێی کردووە، هەروەها لەلایەن کۆمپانیای (پەری شاد)ی خۆماڵی کاری دیزاین و جێبەجێکردنی لەئەستۆ گرتووە.

ئەم پرۆژەیە ئاسانکاری دەکات بۆ شۆفێران و دەبێتە جێگرەوەی یوتێرنی سەر ڕێگای سەرەکی (سەیدسادق - پێنجوێن)، درێژی پردەکە 400 مەترە و پانی 10 مەترە و بەرزییەكەشی 5.70 مەترە، هەروەها بودجەی پرۆژەکە نزیکەی یەک ملیار و 300 ملیۆن دینارە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.