Erbil 23°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 22:32

ڤیدیۆ.. بەهۆی غاز ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە

100%

ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی لێچوونی غاز، ئاگر لە ماڵێك لە شارۆچكەی سۆران كەوتەوە و تەنیا زیانی ماددی هەبوو.

بەرگریی شارستانی سۆران بڵاوی كردەوە "ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگادارکراینەوه کەوا ماڵێک لە کۆمەڵگەی گەڵاڵە لە شارۆچكەی ناوەندی سۆران ئاگری گرتووە".

بڵاویشی كردەوە "دوای ئاگادارکردنەوە، تیمی ئاگر کوژێنەوەی بنكەی بەرگریی شارستانی سۆران گەیشتنە شوێنی ڕووداو و توانیان لە ماوەیەكی كەمدا ئاگرەکە بکوژێننەوە و زیانەکانی ئاگرەكە کەمتر بکەنەوە" .

هەروەها بڵاوی كردەوە "كەوتنەوەی ئاگرەكە جیا لە زیانی ماددی، هیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبوو .

ڤیدیۆ.. ساتی كەوتنەوەی ئاگرەكە لە ماڵەكەدا:-

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.