Erbil 23°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 22:23

پرسەنامەیەك لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی د. شوكریە رەسوول دەكات بەهۆی كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. خەلیل ئیسماعیلی هاوژینییەوە.

ئەمەی خوارەوە پرسەنامەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتە:-

بەڕێز پرۆفیسۆر د.شوکریە ڕەسووڵ

بۆ کۆچی دوایی نووسەری ناسراو و پسپۆڕی جوگرافیای دانیشتووان (پرۆفیسۆر د.خەلیل ئیسماعیل)ی هاوژینی بەڕێزتان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خواى مه‌زن گيانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايیش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانى
سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان

09 تشرینی یەکەم 2024

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.