لە ماوهی سێ هەفتهی رابردوودا 260 هەزار لوبنانی ئاوارەی عێراق و سوریا بوون لهو ژمارهیه زیاتر له6 ههزار و500 پهنابهریان گهیشتونهته نێو خاكی عێراق.
لەگەڵ دەستپێکی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر لوبنان، عێراق دەرگای بۆ لە خۆگرتنی ئاوارەکانی لوبنان کردەوە و ڕۆژانە سەدان ئاوارە دەگەنە عێراق.
لای خۆیهوه عەلى حەبحاب، باڵیۆزى لوبنان لە بەغدا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەكرد، تائێستا 260 هەزار لوبنانی ئاوارەی سوریا و عێراق بوون و لەو ژمارەیەش زیاتر لە شهش ههزار و پێنجسهد کەسیان هاتوونەتە عێراق.
ئەو بەرپرسەی لوبنان داواشیکرد، عێراق و وڵاتانی تری عەرەبی هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ ڕاگرتنی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و گوتی، هێرشەکان بوونەتە هۆی ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەس.
لای خۆیهوه كۆمیسیارای باڵای پهنابهرانی سهر به رێكخراوی نهتهوه یهكگرتووهكان ڕایگهیاندووه، زۆربەی ئەو ئاواره لوبنانیانهی كه گەیشتوونەتە عێراق، لە نەجەف و کەربەلا حەوێنراونەتەوە، هەروەها دەگوترێت هەندێ لوبنانی گەیشتوونەتە نەینەوا، بەسرە، سەماوە و سەلاحەدین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.