سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق کرد و تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان، دۆخی گشتیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایان کرد.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی ئەیلوولی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەکسل ڤێش، باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق کرد.
لە دیدارێکدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و ئامادەیی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی کارەکانی و پەرەپێدانی پەیوەندی و هاريكاريى هاوبهش دەربڕی، هەروەها سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ مێژووی پەیوەندیی دۆستانە و پشتیوانیی بەردەوامی نەمسا دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە، باڵیۆزی نوێی نەمسا خۆشحاڵیی خۆی بە وەرگرتنی ئەرکەکەی دەربڕی و جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و فراوانکردنی ئاستی هاوکاریی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا کردەوە.
پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، بارودۆخی گشتیی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.