ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە سێ كرێكار لە كاتی كاركردن لە باڵەخانەیەكی سەنتەری پارێزگای دهۆك كەوتنە خوارەوە.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە دهۆك پێی راگەیاندین: ئەم ئێوارەیە لە كاتی كاركردن لە باڵەخانەیەكی گەڕەكی شاخێ لە پارێزگای دهۆك، سێ كرێكار كەوتنە خوارەوە.
راشیگەیاند: بەداخەوە دوو لەو كرێكارانە گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها رایگەیاند: كرێكارەكەی دیكە بە سەختی بریندار بووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.
دهۆك / پەروەر محەمەد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.