Erbil 24°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 21:25

سبەی رێگایەكی سەرەكی لە گەرمیان دادەخرێت

100%

ئاگاداری هاووڵاتییان و شوفێران كراونەتەوە كە سبەی چوارشەممە بەهۆی كاركردنەوە رێگایەكی سەرەكی لە سنووی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دادەخرێت.

هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی كردۆتەوە: شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە كەوا سبەینێ چوارشەممە لە کاتژمێر 7ی سەر لە بەیانییەوە ڕێگای ساڵەح ئاغا تاکو سێڕیانی بان راستای بەرامبەر کەمپی کۆنی ئاوارەکان دادەخرێت.

بڵاویشی كردۆتەوە، داخستنەكە تاکو کاتژمێر 7ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

هاتوچۆی گەرمیان هۆكاری داخستنی رێگاكەشی بەهۆی کارکردن لە ڕێگاکەوە گەڕاندۆتەوە.

داواشی لە شوفێران كردووە بۆ هاتووچۆکردن ڕێگای خانەقین بۆ کەلار بەكاربهێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.