Erbil 34°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 17:57

بە ئامادەبوونی مه‌سرور بارزانی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی گەشانەوە بەڕێوە دەچێت

100%


کاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 8ی 10ی 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورەسمێکی تایبەت بە تەواوبوونی قۆناغی یەکەم و ڕاگەیاندنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ( گەشانەوە) بەڕێوە دەچێت.

قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی (گەشانەوە) لە 25ی ئەیلولی 2023، لە ڕێورەسمێکدا بە ئامادە بوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کوێستان محەممەد وەزیری کارو کارو باری کۆمەڵایەتیی، پرۆژەی گەشاندنەوە، قەرز بۆ گەشەپێدانی کارەکەت ڕاگەیاندرا.

 پرۆژەی گەشانەوە، دەستپێشخەری دابینکردنی پاڵپشتی داراییە لە لایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ بزنسە بچووک و مامناوەندەکان .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.