Erbil 36°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 15:36

ئەم جادووگەرە 50 ملیۆن دیناری لە ئافرەتێك وەرگرتبوو بۆ ئەوەی بە خۆشەویستەكەی بیگەیەنێت

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر ئافرەتێكی جادووگەری دەستگیر كرد كە بە فێڵ 50 ملیۆن دیناری لە ئافرەتێك وەرگرتبوو بە بیانووی ئەوەی بە خۆشەویستەكەی بیگەیەنێت.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "تۆمەتبارێکمان دەستگیر کرد، کەوا هەڵسابوو بە فێڵکردن بەناوی سیحر و جادوو و فاڵگرتنەوە و فێڵکردن لە هاووڵاتییان، کە زیاتر لە (50 ملیۆن دینار)ی بە شێوەی جیاجیا لە ئافرەتێک وەرگرتبوو و دواتریش هەڕەشەی لێ کردبوو، بە بیانووی ئەوەی کەوا ڕێگایەکی ڕاستی پیشان دەدات و دەیگەیەنێت بە خۆشەویستەکەی".

راشیگەیاند "لە ڕێگای پلانێکی ئەمنییەوە و پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە تۆمەتبار لە کاتی وەرگرتنی پارە لە دادخواز دەستگیر کرا".

هەروەها رایگەیاند "تۆمەتبارەكە دانی ناوە بە تاوانەکەیدا، بۆیە دوای دەستگیرکردنی، ڕادەستی دادگا کراوە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.