ئەمڕۆ لە یاریگای نێودەوڵەتیی زاخۆ، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بە بەشداریی 35 ھەزار کەس، کەرنەڤاڵێکی گەورە بۆ پاڵپشتیی لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان و ناساندنی کاندیدانی پارتی لە بازنەی دھۆک بە گشتی بەڕێوە دەچێت، کە تێیدا مەسرور بارزانی وتارێک پێشکەش دەکات.
جەبار سندی، بەرپرسی رێکخستنی لقی ھەشتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاخۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشهممه 7ی10ی2024 کاتژمێر 5ی ئێواره لە یاریگای نێودەوڵەتیی زاخۆ، کەرنەڤاڵێکی گەورە بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و بە بەشداریی 35 هەزار کەس بۆ پشتگیریکردن لە لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان و ناساندنی کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک و زاخۆ بەڕێوە دەچێت.
سندی گوتیشی، لەو کەرنەڤاڵەدا مەسرور بارزانی وتارێک پێشکەش دەکات و دوو ھونەرمەندی دیاری کوردستانیش، عەبدولقەھار زاخۆیی و عەممار کۆفی، بەشدار دەبن و ئاھەنگێک بۆ ئامادەبووان ساز دەکرێت و گۆرانی پێشکەشی ئامادەبووان دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.