ئەمڕۆ هەینی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب (8)ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد و سەرەتاش خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە مووچەكانیان وەرگرت.
ئەمڕۆ هەینی سەرەڕای پشووی فەرمی، لە سەرجەم ئەو بانكانەی تایبەت كرابوون بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان، دەست كرا بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردبووەوە لە ماوەی 5 رۆژدا سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن.
وێنە: ئەمەی خوارەوە لیستی مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.