بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای ئەمرۆ هەینی و سبەی شەممەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە.
سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی، كەشناسی رایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیك دەبیتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشەممە.
بۆ سبەی شەممەش، كەشناسی پێشبینی كرد: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، هەروەها پلەکانی گەرماش بە نزیكەی 1 تــا 3 پلە بەرزتر بێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هەینی .
كەشناسی هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:-
هەولێر: 32 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 30 پلەى سیلیزى
دهۆک: 32 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 34پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 32 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 33 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 22 پلەى سیلیزى
سۆران: 30 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 35 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.