Erbil 18°C ھەینی 04 تشرینی یەکەم 02:22

شەپۆڵێكی بارانبارین بەڕێوەیە و سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

100%

شارەزایەكی كەشوهەوا ئاشكرای دەكات، شەپۆڵێكی بارانبارین بەڕێوەیە و سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار شارەزای كەشوهەوا رایدەگەیەنێت: پێشبینی دەکرێت لە 9 رۆژی داھاتوودا لە رێکەوتی 12/10/2024 شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

راشدەگەیەنێت: لە شەپۆڵە بارانبارینە چاوەڕوانكراوەكەدا بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەشێوەیەکی پچر پچر کاریگەریەکانی بەردەوامی دەبێت.

ئاماژەی بەوەش دا كە پێشبینی بارانێکی مامناوەند لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی كوردستان دەکرێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش رێژەیەکی زیاتر.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.