Erbil 19°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 01:25

كەشناسێك بۆ هاووڵاتییان: جلوبەرگی زستانە دەربێنن

100%

شارزایەكی كەشوهەوا پێشبینی كرد لە چەند رۆژی داهاتوودا كەشوهەوا بەتەواوی بگۆڕێت و بەرەو ساردی بچێت، بۆیە داوای لە هاووڵاتییان كرد لە ئێستاوە خۆیان ئامادە بكەن و جلوبەرگی زستانە دەربێنن.

واسیق سەلامی كە شارەزایەكی عێراقی كەشوهەوایە رایگەیاند: لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە كەشوهەوا لە تەواوی عێراق دەگۆڕێت و پلەكانی گەرما تاڕادەیەكی زۆر دادەبەزن بەتایبەت لە كاتەكانی شەواندا.

راشیگەیاند: لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا پلەكانی گەرما بۆ خوار 30 پلەی سیلیزی دادەبەزن و ئەم دابەزینەش بۆ رۆژانی دواتر زیاتریش دەبن.

شارەزاكەی كەشوهەوا ئاماژەی بەوەش دا كە لە چەند رۆژی داهاتوودا لە تەواوی عێراق ئیتر پێویست بە هەڵكردنی ئامێرەكانی ساردكەرەوە نامێنێت.

داواشی لە هاووڵاتییان كرد لە ئێستاوە خۆیان بۆ كۆتاهاتنی وەرزی گەرما ئامادە بكەن و هەروەها جلوبەرگە هاوینە و تەنكەكانیان هەڵبگرنەوە و جلوبەرگە زستانییەكان دەربهێننەوە.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.