Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 13:59

دەست بە ڕایی کردنی مامەڵەی مامۆستایانی گرێبەست ده‌كرێت

کوردستان TV
100%


بە نووسراوێک وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گشتی پەروەردەی لە شار و شارۆچکەکان ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ دەست بە ڕایی کردنی مامەڵەی مامۆستایانی گرێبەست بکەن.

 ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی بەژمارە 26813، داوای لە پەروەردەکانی گشتی،هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، هەڵەبجەی شەهید، زاخۆ، سۆران، ڕاپەڕین کردووە، دەست بەڕایی کردنی مامەڵەکان و گکردنەوەی دۆسێی تایبەت بە مامۆستایانی گرێبەست بکەن بەپێی فەرمانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان مەسرور بارزانی و ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردە، دەستبەکاربوونیان لە 1ـی ئەیلوولی 2024 دەبێت و فەرمانی دەستبەکاربوونیان بۆ دەکرێت.

ئاماژە بەوەش كراوه‌،  پرۆسەی بە گرێبەست کردنی مامۆستایان لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان دەکرێت، دەشڵێت: پێویستە ئەو پرۆسەیە بە وردی و خێرایی جێبەجێ بکرێت.

لە پەیامێکی لاپەڕەی کەسیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە ڕایگه‌یاندووه‌:

فەرمانی گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ پێشتر فەرمانی  وەزاری دەرچوێندراوە، پێویستە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەکان و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان بە زوترین کات ئەو کارانە ئەنجامبدەن کە لە نووسراوەکە ئاماژەی بۆ کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.