Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:53

وەزیری شارەوانی وادەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وادەی كەوتنەبوار و جێبەجێكردنی بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی سەبارەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ئاشكرا كرد.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانەی مەڕاسیمی دانانی بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک لە ڕوڤیا رایگەیاند: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا فەرمانبەران زەوی نیشتەجێبوونیان پێبدرێت، لەو کاتەوە ھەموو فەرمانگەکانی وەزارەتی شارەوانی کاریان لەسەر ئەو بابەتە کردووە.

راشیگەیاند: ئێستا پڕۆسەكە لەدوا قۆناغدایە و ھەندێک شارەوانی کاری خۆیان تەواوکردووە و زەوی و نەخشەکانیان ئامادەکراوە و چاوەڕێین لیستی ناوەکان تەواوی فەرمانبەران بگاتە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.

هەروەها رایگەیاند: ئێستا لیستی ناوی بەشێک لە وەزارەتەکان گەیشتووەتە لای ئێمە، ئێمەش بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی دەنێرین بۆ ئەوەی بڕیاری پێویستی بۆ دەربچێت، دوای ئەوەش دەست دەکەین بە قۆناغی گەڕانەوەی ناوەکان و وردبینیکردنیان.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوەش دا كە چاوەڕوان دەكرێت لەدوو ھەفتەی داھاتوودا لە ھەندێک لە شارەوانییەکان دەست بە پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بکرێت بەسەر فەرمانبەراندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.