سەرۆك بارزانی لەمیانەی دەستپێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی لیستی 190ی پارتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند "بە فەرموودەی بارزانی نەمر هەموو كوردێكی دڵسۆز پارتییە".
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێری پایته‌خته‌وه بە دروشمی (ئارامی، ئاوەدانی، پێکەوەیی و خۆڕاگریی) بانگەشەی بۆ هەڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می پەرلەمانی کوردستان دەستپێکرد.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كاندیدان و كارنامه‌ی لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان ناسێندران.
سه‌رۆك بارزانی له ڕێوره‌سمی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ حه‌وته‌مین ساڵیادی ریفراندۆم، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند "له‌مڕۆژه پیرۆزه‌دا، گه‌لی كوردستان نه‌یهێشت ئیڕاده‌ی بشكێت".
سەرۆك بارزانی هه‌روه‌ها داوای له كادیر و لایه‌نگرانی پارتی كرد سه‌نگی خۆیان و پارته‌كه‌یان بپارێزن و خۆیان له زمانی زبر به‌دووربگرن، به‌و پێیه‌ی ئه‌وه‌ی زمانی درێژه، ده‌ستی كورته.
سەرۆك بارزانی راشیگەیاند كە بە فەرموودەی بارزانی نەمر، هەموو كوردێكی دڵسۆز پارتییە و داواشی لە كادیر و لایەنگرانی پارتی و سەرجەم هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كرد بەهیچ شێوەیەك بیر لە شكست نەكەنەوە.
سه‌رۆك بارزانی دووپاتیشی كرده‌وه كە دوای 20ی ئۆكتۆبه‌ر، یه‌ك هه‌رێمی كوردستان، یه‌ك پێشمه‌رگه، یه‌ك په‌رله‌مان ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.