Erbil 34°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 15:32

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

100%

ڕۆژی چوارشەممە 25ی ئەیلوولی  2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەتوان عەتوانی کرد.
لە دیدارەکەدا شاندی میوان  کاروبارەکانی لیژنەی دارایی و هەوڵەکانی نوێنەرانی ئەندام لە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لە بابەتی بودجە بۆ سەرۆک بارزانی خستەڕوو.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر گرنگیی دانانی یاسا فیدڕاڵییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، ئەویش لە چوارچێوەی دەستووری عێراقی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.