Erbil 34°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:16

حزبوڵڵای لوبنان بارەگایەکی مۆسادی لە تەل ئەبیب بۆردومان کرد

100%


حزبولڵای لوبنان ڕایگەیاند کە بە ئاراستەکردنی هاژه‌كی بالیستیک، بارەگایەکی دەزگای ھەواڵگریی ئیسرائیل (Mossad)یان لە دەوروبەری تەل ئەبیب بۆردومان کردووە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن حزبولڵای لوبنانەوە بڵاوکراوەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوەدراوە کە کاتژمێر 6:30ی خولەکی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هاژه‌كێكی بالیستێکیان لە جۆری قادر 1 ئاراستەی بارەگایەکی دەزگای مۆساد لە دەوروبەری تەل ئەبیب کردووە.

ڕاشگەیاندووە کە ئەو بارەگایەی دەزگای مۆساد کە لە دەوروبەری تەل ئەبیب کراوەتە ئامانج، بەرپرس بوو لە تەقاندنەوەی ئامێرەکانی "پەیجەر" و "ئایکۆم" لە لوبنان.

باسی لەوەش کردووە کە ھێرشەکەیان وەک پاڵپشتی لە گەلی فەڵەستین و بەرگرییکردن لە گەلی لوبنان، ئەنجامداوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.