Erbil 20°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:29

كات و وادەی بەڕێوەچوونی یاریی كلاسیكۆ دیاری كرا

100%

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بەفەرمی وادەی بەڕێوەچوونی یاریی كلاسیكۆی داهاتووی لەنێوان هەردوو یانەی ركابەر ریال مەدرید و بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانیا دیاری كرد.

یارییەكە رۆژی شەممە رێكەوتی 26/10/2024 لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە كاتژمێر 9ی شەو بەكاتی ئیسپانیا (8ی شەو بەكاتی كوردستان) بەڕێوەدەچێت.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیبۆرتیڤی)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: وادەی بەڕێوەچوونی یاریی كلاسیكۆی داهاتوو بۆ یانەی بەرشەلۆنە زەحمەتتر دەبێت بەراورد بە یانەی ریال مەدرید بەهۆی كەمی پشووی یاریزانەكانەوە.

یانەی بەرشەلۆنە سێ رۆژ پێش یاریی كلاسیكۆ، لە رۆژی 23ی 10 لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یاریی بەرامبەر بایرن میونشنی ئەڵمانیا دەبێت.

لەبەرامبەریشدا یانەی ریال مەدرید پشووەكەی زیاتر دەبێت و رۆژی 22ی 10 یاریی بەرامبەر یانەی بڕووسیا دۆرتمۆند لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەبێت.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.