دەستەی نوێنەرایەتیی فەرمانبەرانی گرێبەست داوایەك ئاراستەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن و داوای لێ دەكەن لە كۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیار لەسەر دۆسییەی بەهەمیشەییكردنیان بدرێت بۆ ئەوەی لە رۆژی یادی ریفراندۆمدا بۆ ئەوان ببێتە دوو جەژن.
دەستەی نوێنەرایەتیی فەرمانبەرانی گرێبەست لە راگەیەنراوێكدا رایدەگەیەنن "به هه‌وڵی دڵسۆزانی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست، دۆسیه‌كه‌مان جارێكی تر ده‌خرێته‌وه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌پاڵ چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی تردا".
لە راگەیەنراوەكەدا بۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەنووسن "هاوشێوه‌ی بڕیاره حه‌كیمانه‌كانی ڕابردووت، سبه‌ی چوارشەممە كه هاوكات یادی ڕیفراندۆمه مه‌زنه‌كه‌یه، بڕیار له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی ئێمه بده و یاده‌كه دوو جار پیرۆز بكه‌ین و كۆتایی به چاوه‌ڕوانی چه‌ندان ساڵه‌مان بێنه".
راشیدەگەیەنن "له ئێسته‌وه سی هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست كه‌سوكاریان چاوه‌ڕێیی بڕیاری سبه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێمی كوردستان ده‌كه‌ن و هیوا ده‌خوازین هەمووان دڵخۆش بن".
بڕیارە سبەی چوارشەممە كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت، یەكێك لەو تەوەرانەی لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت پرسی بەهەمیشەییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستە و وەك چاوەڕوان دەكرێت ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست پەسند بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.