Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:48

یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان: هانی هاووڵاتییانی هەرێمەکەمان دەدەین بە گوڕوتینەوە بەشداری پڕۆسەی دەنگدان بکەن‌

کوردستان TV
100%

یەکێتی زانایان: هانی هاووڵاتییانی هەرێمەکەمان دەدەین بە گوڕوتینەوە بەشداری پڕۆسەی دەنگدان بکەن‌

یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌ باره‌ی ده‌سپێكی  بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه‌. 

لە سەرو بەندی دەسپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان بەیاننامەیەک ئاراستەی هاووڵاتییان و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەکات کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(وَأَمۡرُهُمۡ شُورَىٰ بَيۡنَهُمۡ)
هاوڵاتیانی بەڕێز :
لایەنە سیاسیەکان:
لە سەرو بەندی دەسپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بە پێویستی ئەو سەرنجانە بخەینە بەردەم هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان‌و کیانە سیاسییەکان.
یەکەم: هانی هاوڵاتیانی هەرێمەکەمان دەدەین بە گوڕوتینەوە بەشداری پڕۆسەی دەنگدان بکەن‌و بە دەنگی خۆیان نوێنەرەکانی خۆیان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێرن، بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بەشێکە لە هۆشیاری تاک‌ و بەشداریکردنە لە بڕیارەکانی داهاتووی هەرێمەکەمان.
دووەم: پێویستە هەموو لایەك لە کاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەست بە بەها مرۆڤیی‌و نیشتیمانییەکانەوە بگرن، بەجۆرێك پرۆسەکە لە کەش‌ و هەوایەکی ئارام‌و دوور لە زمانی زبرو تەخوینکردن‌و سووکایەتیکردن بەڕێوەبچێت، بۆ پاراستنی گیانی برایەتی و تەبایی ، چونکە هەر هەنگاوێکی ناشیاو ڕەنگدانەوەی بەسەر پەروەردەی تاکەکانەوە دەبێت‌و سیمای شارستانی‌ گەلەکەشمان لەکەدار دەکات، بۆیە پێویست دەکات هەموو لایەک پابەند بێت بە ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی هەلبژاردن و لایەنە پەیوەندارەکان بۆ ئەوەی بانگەشەی هەلبژاردن لە کەشێکی ئارام بەرێوە بچێت.
سێیەم: مزگەوت‌و قورئانی پیرۆز و موقەدەساتی ئایینی موڵکی هەموو موسلمانانی کوردستانن، پێویستە پیرۆزییان ڕابگیرێت‌ و نەکرێنە بەشێك لە پڕۆسەی هەڵبژاردن، لەمەدا زەرەمەندی یەکەم پێگەی ئایین‌و پیرۆزییەکانە.
یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
24 ی ئەیلولی 2024

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.