Erbil 33°C سێشەممە 24 ئەیلوول 16:20

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان بەستنەوەی شەقامی 120 مەتری بە ڕێگەی هەولێر- دهۆک دەکاتەوە

100%


ئەمڕو سێشەممە 9/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی بەستنەوەی شەقامی 120 مەتری لە نزیک گوندی گەزنە، بە ڕێگەی سەرەکيی هەولێر- دهۆک کردەوە، کە درێژییەکەی سێ کیلۆمەترە.

سەرۆکی حکوومەت دوای کردنەوەی پڕۆژەکە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ئەم پڕۆژەیە لە خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی کوردستاندایە و جادەی 120ی بە ڕێگەی سەرەکيی هەولێر - دهۆک دەبەستێتەوە و ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاونیشتمانیان دەکات. 
سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکار (هێمن گرووپ) کرد، کە بە شێوەیەکی زۆر ستاندارد و لە ماوەیەکی پێوانەییدا ئەم پڕۆژانە ئەنجام دەدەن، گوتیشی: هیوادارم بتوانین ڕۆژ بە ڕۆژ کوردستان بەرەو پێشتر ببەین و پڕۆژەی باشتر بخەینە خزمەتی هاووڵاتییان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.