پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24ی9ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ورده‌بێت له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان هه‌ندێك جار بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێـته‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ دووشه‌ممه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه 25ی9ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه به به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 34
سلێمانی: 33
دهۆک: 33
کەرکوک: 36
هەڵەبجە: 35
زاخۆ:33
سۆران: 32
حاجی ئۆمەران: 25
گەرمیان: 38
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.