یەکەمین کۆڕبەندی ئابووریی فەرەنسا - کوردستان، بە هه‌ماهه‌نگی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بزووتنەوەی ئابووریی فەرەنسا لە پاریس به‌ڕیوه‌چوو. له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی دۆله‌مه‌ری نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: له‌و کۆڕبەندەدا تیشك خرایه سه‌ر گرنگی هەرێمی کوردستان بۆ وەبەرهێنان و دەرفەتی کار بۆ كۆمپانیا فه‌ره‌نسیه‌كان.
گوتیشی: داوامان لە لایەنی فەرەنسا کرد وەبەرهێنان له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن لەبەر ئەوەی ژینگەیەکی لەباری هەیە و ناوچەیەکی ئارامیشە.
گوتیشی: له ڕووی سیاسیه‌وه پەیوەندییەکی زۆر باش لە نێوان هه‌ولێر و پاریس‌دا هه‌یه، بۆیە دەبێت پەیوەندییەکان لە بواری ئابووریش ڕەنگ بداتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.