Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 22:30

پڕۆژەی چارەسەركردنی كێشەی دروستبوونی لافاو لە هەولێر لە قۆناغی كۆتاییدایە

100%

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت كە پڕۆژەی چارەسەركردنی كێشەی دروستبوونی لافاو لە سنووری پارێزگای هەولێر لە قۆناغی كۆتاییدایە.

لە چوارچێوەی كارنامەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هەووڵاتییان و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی لافاو، پڕۆژەی ئاوەڕۆی چارەسەرکردنی کێشەی لافاو لە دەوروبەری شەقامی 150 مەتری خێرا لە هەولێر لە قۆناغی کۆتاییدایە.

بە تەواوبوونی کارەکانی ئەم پڕۆژەیە، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی لافاو لە سنووری پارێزگای هەولێر.

كاتێك پڕۆژەكە كۆتایی دێت، ئەگەری دروستبوونی لافاو لە شەقامی سەرەکی هەولێر - پیرمام و لە دەوروبەری شەقامی 150 مەتری و هەروەها لە ناو شاوێس و گوندی کەڵەکین بەتەواوی كەم دەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.