Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:31

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ یەكە كارگێڕییەكانی سۆران كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2024/9/23 نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ سۆران له‌گه‌ڵ هه‌ڵگورد شێخ نه‌جيب سه‌رپه‌رشتيارى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران و به‌رپرسانى يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كانى سۆران كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخى كارگێڕى و خزمه‌تگوزارى له‌ سنوورى ئيداره‌كه‌ و گرنگيى پێگه‌ى جوگرافيى سۆران و ده‌روازه‌ سنوورييه‌كانى، به‌تايبه‌تى له ‌ڕووى ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چالاكیی ئابوورى و گه‌شتياريیه‌وه‌ تاوتوێ كرا، پوخته‌يه‌كیش ده‌رباره‌ى پێدوايستييه‌كانى ناوچه‌كه‌ له‌ بواره‌ جياجیاکاندا خرايه‌ ڕوو.

نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ئاماژه‌دان به‌ زه‌مينه‌ و ده‌رفه‌ته‌كانى گه‌شه‌پێدان و پێشخستنى زياترى ناوچه‌كه له‌ چه‌ندين بواری جیادا‌، ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رپه‌رشتيار و به‌رپرسانى يه‌كه‌ كارگێڕييه‌كانى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران كرد بۆ ئه‌و كار و خزمه‌ته‌ى کە پێشكه‌شيان كردووه‌، هه‌روه‌ها په‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌سه‌ندنى ناوچه‌كه‌ى به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تيشك خرايه‌ سه‌ر پلان و به‌رنامه‌ى داهاتووى كار و پرۆژه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى چاره‌سه‌ركردنى گرفت و كه‌موكووڕييه‌كان و فه‌راهه‌مكردنى پێداويستييه‌كان بيروڕا ئاڵوگۆڕ كران، له‌مباره‌يه‌وه‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ ئيداره‌ى سۆران بە مەبەستی باشتر خزمه‌تكردنى ناوچه‌كه‌ دووپات كرده‌وه‌.

بانگه‌شه‌ى چاوه‌ڕوانكراوى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌كارييه‌كان بۆ پرۆسه‌ى ده‌نگدان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، تێیدا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ گرنگيى هه‌ڵبژاردن و كاركردن بۆ سه‌رخستنى، داواى له‌ هه‌موو لايه‌ك كرد كه‌ بانگه‌شه‌يه‌كى شارستانى و ئارام به‌ڕێوه‌ ببرێت.

چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ست به‌ دۆخى گشتيى سنوورى ناوچه‌ى سۆرانه‌وه‌، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.