Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:20

سوپای ئیسرائیل بۆ خەڵکی باشووری لوبنان ماڵه‌كانتان چۆڵ بکەن هێرش دەکەین

100%


له‌گه‌ڵ زیاتر په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان، سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، هێرشی ئاسمانیی چڕی کردووەتە سەر باشووری لوبنان، دوای هێرشەکان، لە چەند شوێنێکی باشووری لوبنان دووکەڵ بەرزبووەوە.هه‌روه‌ها دانیاڵ هەگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل داوای لە خەڵکی باشووری لوبنان کرد لە هەموو باڵەخانە و شوێنێک دووربکەونەوە کە حیزبوڵڵا بەکاریان بهێنێت، "چونکە ئێمە هێرش دەکەین.

 هێرشه‌كه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ رۆژی یەکشەممە حیزبوڵڵا زیاتر لە سه‌ت هاژه‌كی ئاراسته‌ی باکووری ئیسرائیل كرد كه‌ بەشێکیان لە نزیک شاری حەیفا کەوتنە خوارەوە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.