سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی بەهۆی كۆچی دوایی هونەرمەندی دیاری ئاشووری (ئیوان ئاغاسی) بڵاوكردەوە و تێیدا رایگەیاند كە هونەرمەند خزمه‌تێكى زۆرى هونه‌رى ئاشوورى كردووه و به كار و به‌رهه‌مه جوانه‌كانى هه‌ميشه يادى به زيندوويى ده‌مێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامە سەرەخۆشییەكەدا رایگەیاند "بۆ كۆچى دواييى هونه‌رمه‌ندى گه‌وره و ديارى ئاشوورى خوالێخۆشبوو (ئیوان ئاغاسی) كه له ئه‌مه‌ريكا كۆچى دوايى كرد، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى و ته‌واوى گه‌لى ئاشوورى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم".
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند "له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خێزان و كه‌سوكار و ته‌واوى گوێ‌گران و هه‌وادارانى ببه‌خشێت".
سەرۆكی هەرێم هەروەها رایگەیاند "هونه‌رمه‌ند ئیوان ئاغاسی خزمه‌تێكى زۆرى هونه‌رى ئاشوورى كردووه و به كار و به‌رهه‌مه جوانه‌كانى، هه‌ميشه يادى به زيندوويى ده‌مێنێته‌وه".
وێنە: هونەرمەندی خوالێخۆشبوو ئیوان ئاغاسی:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.