Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:38

ئەم بەیانییە لە هەولێر ئاگر لە كۆگایەك كەوتەوە

100%

بەرگریی شارستانی هەولێر رایدەگەیەنیت، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە شاری هەولێر ئاگر لە چەند كۆگایەك كەوتەوە، بەڵام تیمەكانیان توانیان بەبێ زیانی گیانی ئاگرەكە كۆنتڕۆل بكەن.

بەرگریی شارستانی هەولێر رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 7:20 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ناو کۆگای زنجیرە ماڕكێتەكانی تيم مارت كەوتەوە.

راشیگەیاند: بەهۆی ئاگرەكە سێ مۆلیدە و تانكییەكی گازی كارگەی دروستكردنی بۆڕی گڕیان گرت و سوتان.

هەروەها رایگەیاند: تيمەکانی بەرگریی شارستانی هەولێر بە خێرايی گەيشتنە شوێنی ڕووداوەكە و بەپەلە ڕێگریيان کرد لە سوتانی کارگەکە و دوو مۆليدەی دیكە.

بەرگریی شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە تیمەكانیان توانیان بەبێ هیچ زيانێكی گیانی ئاگرەكە کۆنتڕۆڵ بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.