Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:45

"هەر مامۆستایەكی زانكۆی حكوومی لە زانكۆی ئەهلی وانە بڵێتەوە لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت"

100%

دیوانی چاودێری دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، بۆ لەمەودوا هەر مامۆستایەكی زانكۆی حكوومی لە زانكۆی ئەهلی وانە بڵێتەوە لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت.

دیوانی چاودێری دارایی لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردۆتەوە "وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پاڵپشت بە نووسراوی دیوانی چاودێری دارایی (747) لە (11-8-2024)، بە گشتاندنی ژمارە (17392) لە (5-9-2024) ئاراستەی گشت زانکۆ حکوومییەکانی کردووە، ھەر مامۆستایەکی زانکۆ حکوومییەکان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتییەکان (ئەھلییەکان) دەرس بڵێتەوە لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت".

بڵاویشی كردۆتەوە "ھەر زانکۆیەک نووسراوی لارینەبوون بدات و رێگە بدات مامۆستاکانی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتییەکان (ئەھلییەکان) دەرس بڵێنەوە، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ زانکۆکەش دەکرێت".

دیوانی چاودێری دارایی ئاماژە بەوەش دەكات كە "لەپێناو رەخساندنی ھەلی کاری زیاتر بۆ دانەمەزراوەکان و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی، ئەم بریارە جێبەجێ دەکرێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.