ئەمڕۆ سێشەممە 9/17 کاتژمێر 11:00ی پێش نیوهڕۆ ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی پازدە باخچەی ساوایان و قوتابخانە ( لە یەک شوێن) لە قەزای خەبات لە سنووری پارێزگای هەولێر دادەنێت.
هەر لە چوارچێوەی بایەخدان و پێشخستنی کەرتی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان لەسەر ڕێنمایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم قوتابخانە گڵەکانی سنووری ئیدارەی سۆران بەشێوازێکی نوێ دروست دەکرێنەوە کە ژمارەیان بیست و ههشت قوتابخانەیە.
لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا بە شێوەیەکی گشتی، زیاتر لە 195 باڵەخانە و 460 ژووری نوێ بۆ کەرتی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان دروست کراون1660 قوتابخانە نۆژەنکراوەتەوە و هاوکات شوێنی نوێی خوێندن بۆ زیاتر لە 100هەزار قوتابی لە کەرتی حکومەتیدا کراوەتەوە و بە گوێرەی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان 25ی ئەم مانگە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.