Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 14:16

پزیشكیان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات

کوردستان TV
100%


وابڕیاره‌ له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكات و ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتنی په‌یوه‌ست به‌ هاوكاری ئه‌منی نێوان هه‌ردوو وڵات واژۆ بكرێت. 

به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی مێهری ئێرانی له‌ زاری محه‌مه‌دكازم ئالی ئیسحاق باڵوێزی ئێران لە عێراق، به‌مزووانه‌ پزیشكیان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات و له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتنامه‌ی هاوكاری ئه‌منی واژۆ ده‌كرێت.

 باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا ڕاشیگەیاند گه‌شته‌كه‌ی پزیشکیان لە دۆخی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی جه‌نگی غەززە هەروەها پتەوبوونەوەی په‌یوەندی نێوان دوو وڵاتەکە لە بواره‌ جۆراوجۆره‌كانی: سیاسی، فەرهەنگی، ئابووری و ئەمنیەتی ئەنجام دەدرێت.

 باڵوێزی ئێران لە بەغدا سەبارەت بە ڕۆڵی عێڕاق لە ناوبژیوانی نێوان تاران و وڵاتانی ناوچەکە ئاماژەی به‌وه‌كرد کە وڵاتەکەی هەنگاوی گرنگی لە ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی لەگەڵ سعودیه‌ هەڵێناوە و هەروەها هه‌وڵی پتەوکردنی په‌یوه‌ندی لەگەڵ هەندێک وڵاتی ناوچەکە وەکوو میسر و ئوردنیش ده‌دات.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.