ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ی9ی2024، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و خوێندنه‌وه بۆ دوو ماددەی هەموارکراوی یاسای باری کەسی دەکات.
سه‌ره‌ڕای خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌رفراوانی شه‌قامی عێراق و هه‌روه‌ها كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی پرۆژه‌یاساكه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ كۆده‌بێته‌وه و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە خوێندنەوەی دووەمە بۆ دوو ماددەی هەموارکراوی یاسای باری کەسی عێراق.
به گوێره‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی په‌رله‌مانی عێراق، كارنامه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆ شه‌ش بڕگه له‌خۆ ده‌گرێت، له بڕگه‌ی یه‌كه‌م، ماددەی پێنج لە پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵک و ماڵی داگیرکراوی سەردەمی ڕژێمی بەعس دەخرێتە دەنگدان.
دواتر ماددەی پازده‌ی پرۆژە یاسای بە کرێدانی زەوییە کشتوکاڵییەکان دەنگی لەسەر دەدرێت. له بڕگه‌ی سێیه‌م، هەمواری ماددەکانی دوو و ده‌ی یاسای باری کەسی ده‌خرێته دەنگدان، هه‌روه‌ها دواتر، خوێندنەوەی یەکەم بۆ بیست ماددەی پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی بێسەروشوێنکردنی بە زۆرەملێ ده‌کرێت و له كۆتاییشدا، خوێندنه‌وه بۆ پرۆژە یاسای پاراستنی خاوەندارێتی فیکری و خوێندنەوەی تەواوکاریی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.