بڕیارە سبەی سێشەممە دانیشتنێكی دیكەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و تێیدا چەند پڕۆژەیاسایەك تاوتوێ و دەنگیانیان لەسەر بدرێت.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خشتەی دانیشتنی سبەی سێشەممەی پەرلەمانی بڵاوكردەوە.
ئاماژەی بەوەدا كە دانیشتنەكە لە كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ دەست پێ دەكات و تێیدا تاوتوێی ئەم بابەتانەی خوارەوە دەكرێت:-
دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی خانووبەرە بۆ خاوەنەكانیان و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی رژێمی پێشوو. دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەكرێدانی زەوییە كشتوكاڵییەكان. خوێندنەوەی دووەمی هەمواركردنەوەی چەند بڕگەیەكی یاسای باری كەسی. خوێندنەوەی یەكەمی پڕۆژەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ونبوونی زۆرەملێ. تەواوكردنی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای پاراستنی خاوەندارێتی هزری. تەواوكردنی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای فڕۆكەوانی مەدەنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.