له عێراق له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاكو ئێستا پتر له 300 تۆمه‌تباری بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون كه 90 له ده‌ستگیركراوان بیانین.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، مەفرەزەکانیان توانیویانە 90 بازرگانی ماددەی هۆشبەری نێودەوڵەتی و 221 بازرگانی نێوخۆیی دەستگیر بکەن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه له هه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی مادده‌ی هۆشبه‌ر یاخود ئاشكراكردنی بانده‌كانی مامه‌ڵه‌كاران به مادده‌ی هۆشبه‌ر، سه‌دان تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر و سه‌دان هه‌زار حه‌بی جۆری كاپتاگۆن ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و له رێگه‌ی داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ناوبراون یاخود بۆ مه‌رامی به‌كارهێنانی پزیشكی راده‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كراون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه حوكمی دادگای تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر، به‌راورد به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی زۆری قورستره و ره‌نگه سزاكه‌ی بگاته له‌سێداره‌دان یاخود به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایی.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ هه‌ینی فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنووری عێراق ده‌ستگیركردنی پێنج كه‌سی له پارێزگاكانی به‌سڕه و واست راگه‌یاند كه بڕێكی زۆری مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری كریستاڵیان له‌لا بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.